وتار

بۆداگرتنى به‌شێك له‌وتاره‌كان پێویستیتان به‌ به‌رنامه‌ى ریال پله‌یه‌ر هه‌یه‌ و ده‌توانى لێره‌ دایبگریت بۆئه‌وه‌ى به‌ئاسانى گوىَ له‌وتاره‌ كۆنه‌كان بگریت

 realplayer

ژماره‌

وتاری هه‌ینی

گوێگرتن

1 ڕاگواستنی کورد له‌ که‌رکووک
2 باوه‌ڕبوون به‌ خوای گه‌وره‌
3 به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خواپه‌رستی
4 پلانه‌کانی شه‌یتان له‌سه‌ر مرۆڤ
5 چه‌ند ئایه‌تێک دڵه‌کان ڕۆشن ده‌که‌ نه وه‌
6 تووڕه‌بوون
7 خۆبه‌گه‌وره‌ زانین ( التكبر )
8 سه‌بر گرتن و خۆدوور گرتن له‌ توڕه‌بوون
9 دروست کردنی مزگه‌وت
10 ڕێگاکانی شه‌یتان
11 زوڵم و سته‌م
12 شه‌یتان و دنیا وویستی
13 شه‌یتان و ئه‌وانه‌ی سیفه‌تی شه‌یتانیان هه‌یه‌
14 شه‌یتان و دڵی مرۆڤ
15 شه‌یتان و مرۆڤ
16 فێڵه‌کانی شه‌یتان
17 گه‌شت و گوزارو سه‌یران
18 کۆچی خۆشه‌ویست صلی الله علیه وسلم
19 له‌دایک بوونی خۆسه‌ویست صلی الله علیه‌ وسلم
20 باسی ڕۆژی حه‌شرو ئازارو ناڕه‌حه‌تیه‌کانی
21 مردن و ئازارى گیان كێشان
22 ره‌وشتی گه‌نجه‌كانمان و غه‌فڵه‌ت بوون له‌به‌فیڕۆچوونی ته‌مه‌ن
23 یسرا و میعراجی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا
24 قه‌بوڵ بوونی نوێژ : به‌شی یه‌كه‌م
25 قه‌بوڵ بوونی نوێژ : به‌شی دووه‌م
26 نوێژ کۆڵەگەى ئیمان و پەیوەندى راستەوخۆى نێوان خالیق و مەعبودە / بەشى یەکەم
27 نوێژ کۆڵەگەى ئیمان و پەیوەندى راستەوخۆى نێوان خالیق و مەعبودە / بەشى دووەم
27 پله‌ وپایه‌ی هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست له‌ فه‌رمووده‌ و ئایه‌ت
28 گریان و فرمێسك رشتن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌
29 دووركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌نجان له‌ گوناهو زینا و داوێن پیسی
30 خۆشه‌ویستایه‌تی نێوان موسڵمانان
31 خۆشه‌ویستایه‌تی له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره
32 قه‌ده‌غه‌كردنی مه‌یخانه‌كان
33 موسڵمانانى غەززە و عیززەتى موسڵمانان
34 سه‌ری ساڵی نوێ و ره‌وشتی كۆمه‌ڵگا
35 ئیستقامه‌ و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رخواپه‌رستی
36 هه‌قیقه‌تی له‌دایك بوونه‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م سه‌لامی خودای لێبێت
37 لەخزمەت مانگى لەدایک بوونى پێغەمبەر و گەورەیى پێغەمبەرى ئیسلام صلى الله علیه وسلم
38 واعبد ربك حتى یأتیك الیقین
39 شوێن هه‌نگاوه‌كانى شه‌یتان مه‌كه‌ون
40 وتارى جه‌ژنى قوربان و كۆمه‌ڵێك ئامۆژگارى زۆر به‌سوود
41 له‌به‌ر رۆشنایى ئایه‌تى پیرۆزى ( ولیال عشر )...
42 ملكه‌چ بوون بۆ فه‌رمانه‌كانه‌كانى خواو پێغه‌مبه‌ر

ژیانی ژن و مێردایه‌تى له‌ ئیسلامدا
به‌خواپه‌رستی داده‌نرێ
((ژن هێنان و شوكردن له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوایه‌))

گوزه‌ران و ژیان به‌سه‌ربردن له‌سه‌ر زه‌وی گه‌ر به‌شی خۆشىو شادىو ئاره‌زوه‌ حه‌ڵاڵه‌كانی تیا نه‌بو، ئه‌وا ئه‌و ژیانه‌ ژیانێكی وشك و ناخۆش ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ حیكمه‌تی خوای میهره‌بان گشت غه‌ریزه‌كانی مانه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی به‌هۆی رِابواردنی حه‌ڵاڵ و موتعه‌و خۆشىیه‌وه‌ داناوه‌و رِاگیر كردوه‌. بیر كردنه‌وه‌ش له‌م حیكمه‌ته‌ وا له‌ مرۆڤ ده‌كات بزانێ مه‌به‌ستی ئه‌م خۆشى و رِابواردنه‌ حه‌ڵاڵه‌ چى یه‌، ئه‌وه‌ش ته‌نها ئامانجێك نى یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌م خۆشى یه‌، به‌ڵكو رِێگه‌یه‌كه‌.. وه‌سیله‌یه‌كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ چه‌ند ئامانجێكی چاك. دیاریشه‌ كه‌ لقی چاك له‌ ئه‌سڵێكی چاك و باش نه‌بێ په‌یدا نابێ، كه‌ ئه‌وه‌ش ژیانی حه‌ڵاڵی ژن و مێرده‌. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: {وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ }الروم21

. واته‌: له‌ به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی گه‌وره‌یی خوا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌خۆتان هاوسه‌رى بۆ به‌رهه‌م هێنان؛ كه‌ پێیان بحه‌سێنه‌وه‌ و خۆشه‌ویستىو ئه‌وینى خستۆته‌ ناوتان.(1) له‌مه‌دا بۆ كه‌سانێ كه‌ به‌وردى سه‌رنج بده‌ن به‌ڵگه‌ زۆرن.
به‌ گوێره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ بنه‌ماو بنه‌رِه‌ت و بناغه‌ی ژن و مێرد له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى و رِێزلێنان و ته‌بایی وبه‌ به‌زه‌یی له‌گه‌ڵ یه‌كترى دا دامه‌زراوه‌، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌یركردنی ژن به‌ چاوی خزمه‌تكارو بێ رِێزو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵدا كردنی وه‌ك به‌ ئاژه‌ڵ دانان. ئافره‌ت وه‌ك پیاو نه‌فسی هه‌یه‌.. ئاره‌زوی هه‌یه‌.. هتد. خوای به‌خشنده‌ش ئافره‌ت ده‌دات به‌ پیاو وه‌ك هاوسه‌ری ژیان، ئه‌مانه‌تێك.. رِاسپارده‌یه‌ك ده‌یدات به‌ پیاو بۆ پێك هێنانی خێزانێكی به‌خته‌وه‌رو سه‌رفرازو دڵشاد.
ئافره‌ت له‌ كۆندا به‌ چاوی ئاژه‌ڵێكی بێگیان سه‌یر ده‌كراو بێبه‌ش ده‌كرا له‌ گشت مافه‌ رِه‌واكانی. تا له‌ ساڵی 586 بیر كراوه‌ كه‌ ئافره‌ت به‌چاوی مرۆڤ سه‌یر بكرێ و برِیاری به‌مرۆڤ دانانیان داو برِیاریشیان دا كه‌ ئافره‌ت ئاژه‌ڵ نى یه‌... مرۆڤێكه‌ بۆ خزمه‌تكاری پیاوان دروست كراوه‌.. به‌ڵام ئیسلام چوارده‌ سه‌ده‌ پێش ئێستا به‌ گوێره‌ی ئایه‌ته‌كه‌ی كه‌ باس كرا برِیاری داوه‌ ئافره‌ت به‌ڵگه‌یه‌كه‌ له‌ به‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره‌!...
كه‌وا ئافره‌تی له‌ لاشه‌ی پیاو دروست كردوه‌، نه‌ك له‌ قورِێكی جیا، هه‌روه‌ها دروستیشی كردوه‌ تا هاوسه‌ری ژیانی پیاو بێ نه‌ك خزمه‌تكار. خوای باڵا ده‌فه‌رموێ:
{هُوَ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَجَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا]الأعراف:189.

 واته‌: خوای به‌دیهێنه‌ر ئێوه‌ی له‌یه‌ك كه‌س وه‌دى هێناوه‌؛ ژنه‌كه‌شى هه‌ر له‌ ماكى ئه‌و پێك هێنا، كه‌ له‌ورِا بحه‌سێته‌وه‌.
قورئانی پیرۆز به‌ ده‌قی ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ردی بناغه‌ی ژیانێكی پرِ له‌ سۆزو عاتیفه‌و خۆش وهێمن داده‌نێ. ژن شوێن تامگه‌و خۆشى و شادى و حه‌وانه‌وه‌ی مێرده‌كه‌یه‌تی، چونكه‌ كاتێك مێرده‌كه‌ی له‌دوای هه‌وڵ و كۆشش و ماندوبونێكی زۆرو له‌پێناو په‌یدا كردن و دابین كردنی ژیانی رِۆژانه‌ی ده‌گه‌رِێته‌وه‌ لای ژنه‌كه‌ى و كه‌ ئه‌ویش ده‌بێ به‌ رِویه‌كی خۆش و گه‌ش و به‌ سینه‌یه‌كی فراوانه‌وه‌ به‌ره‌و رِوی بێ و پێشوازی بكات و سۆزو خۆشه‌ویستی بۆ ده‌رببرِێ، ئا له‌و كاته‌دا مه‌یلی به‌لادا ده‌چێ و ده‌گاته‌ ئه‌م خۆشىیه‌... ئه‌م حه‌وانه‌وه‌یه‌.. ئه‌م شوێن تامگه‌یه‌ی كه‌ باس كرا. چونكه‌ به‌هۆی ئه‌م رِه‌فتارو هه‌ڵس و كه‌وته‌وه‌ ماندویه‌تى و خه‌م و په‌ژاره‌ی ژیان له‌بیر مێرده‌كه‌ی ده‌باته‌وه‌.
»محمود بن الشریف له‌ كتێبه‌كه‌ی
(الإسلام والحياة الجنسية‌)دا ده‌ڵێ: ژن سوكناو شوێنی حه‌وانه‌وه‌و دڵنیاكه‌رو دڵنه‌وایی مێرده‌كه‌یه‌تی، چونكه‌ ئافره‌ت له‌ژێر سێبه‌ری خۆشه‌ویستى و ته‌بایی وبه‌زه‌یى و داوێن پاكى دا تینویه‌تی جنسی پیاو ده‌شكێنێ و له‌ خراپه‌كاریدا جنس و دڵ ئارام و هێمن ده‌كاته‌وه‌و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش له‌ كرده‌وه‌ی به‌درِه‌فتارو ناشیرین ده‌پارێزێ، هه‌روه‌ها ده‌شی پارێزێ له‌ خلیسكان بۆ ناو لیتاوی گوناهو تاوانكاری!.«
لێره‌دا پرسیارێك دێته‌ كایه‌وه‌: ئایا ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك كار ده‌كات، ده‌توانێ هه‌ڵسێ به‌ دڵنه‌وایى و پیشاندانی رِوخۆشى و خه‌نده‌ى لێو به‌رامبه‌ر مێرده‌كه‌ی؟ یان ده‌توانێ له‌ خه‌م و په‌ژاره‌و ماندوبونی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌؟!
-------------------------------------

(1)ژنێك دواى جوتبونى له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى له‌ له‌شه‌وى بوكێنىدا له‌ ئامێزى مێرده‌كه‌ى بو، به‌ مێرده‌كه‌ى گوت: من به‌ به‌خته‌وه‌ریم قه‌رزارى تۆم، نازانم چۆن هه‌ندێك چاكه‌ت بده‌مه‌وه‌، مێرده‌كه‌ش وه‌ڵامى دایه‌وه‌ گوتى: (جوانترین شت كه‌ بم ده‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێستا له‌ ئامێزم داى!)

 
Make a Free Website with Yola.